ناوی
زانستی یا سیسته‌می دوو ناوی (The scientific name)
ناوی
زانستی ده ژین ناسیدا شێوه‌یه‌کی ئاساییه
بۆ ناولێنانی جۆری گیانه‌وه‌ره‌کان. بنه‌مای ئه‌و ناوڵنانه، به‌وجۆره‌یه که
ناوی هه‌ر جۆرێک (خوارووترین ناو ده پۆلێن کردندا) به زمانی لاتینی زانستی نوێ،
دێ و دووبه‌شه. به‌شی هه‌وه‌ڵی نیشانده‌ری جنسه‌که‌یه‌تی که له جنسه‌کانی به‌ناوبانگی
ڕێزه‌که‌یه و ده‌بێ له‌سه‌رتاسه‌ری شانشێنه‌که بێوێنه بێ و به‌شی دووهه‌می ناوی
جۆره‌که‌یه.
سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و ناوانه ده‌توانێ هه‌ر شتێک بێ به‌ڵام زۆرتر له زمانی لاتین وه‌رده‌گیرێ. ده‌ڕاستیدا
تاکسۆنۆمیسته‌کان، ناوه‌کان له چه‌ندین سه‌رچاوه وه‌رده‌گرن، زۆرکات گاڵته به‌ناوه‌کان
ده‌که‌ن! پاشان له‌باری ڕێزمانی جۆرێکی ده‌گه‌ڵ ده‌جوڵێن که وێده‌چێ ناوه‌که
لاتین بووبێ.
که‌ڵک وه‌رگرتن
له ناوی زانستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر کارلۆس لینه، پزیشک و گیاناسی سۆئێدی.
لینه هه‌وڵێکی زۆری دا تا بۆ هه‌موو شتێک (گیانه‌وه‌ر و بێ‌گیان) ناوێکی دووبه‌شی
دابنێ. هه‌رچه‌ند پێشتر ئه‌ره‌ستوو له دووناو که‌ڵکی وه‌رگرتبوو.